هەواڵی خۆکوشتنی واحید عەلی نەژاد ناڕاستە

هەواڵی خۆکوشتنی گۆرانیبێژی لاو واحید عەلی نەژاد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە و ئەو هونەرمەندەش دەڵێت هەڕەشەکان بۆ سەر ژیانی زیادی کردووە.

بەشێک لە پەیجەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویانە کە واحید عەلی نەژاد کەمێک بەر لە ئێستا خۆی کوشتووە، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە.

وەحید خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و زیاتر لە ٤ ساڵە لە شاری هەولێر دەژی، سەبارەت بە دوایین پەیامی بە ئێن ئاڕتی وت هەڕەشەو لۆمەکردنی گەیشتووەتە ئاستێکی ترسناک کە زۆر زیاترە لە هەڕەشەکانی پێشوو.

ساڵی رابردوو چەند کەسێکی نەناسراو لە ناوشار هەولێر هێرشیان کردە سەر وەحید و ئازاریاندابوو، وەحید سەبارەت بەو هێرشە وتی ئەو کەسانە لە خۆڕا پەلاماریان داوە و سوکایەتی زۆریان پێکردووە و هەڕەشەیان لێکردووە تا ئەم شارە جێبهێڵێ.

 



PM:10:58:30/05/2017