لە ناو ئەو کۆپتەرەی لەشەڕی گەرێلادا خرایە خوارەوە فەرماندەیەکی گەورەی تورکیای تیابووە

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە لەو کۆپتەرەی سووپای تورکیا لە ناوچەی شێرناخ کەوتۆتە خوارەوە، فەرماندەیەکی بە پۆستی لیوا لە نێو کوژراوەکاندایە.  

ۆژنامەی حوریەتی توركیا بڵاویكردەوە، ئەفسەرێک بە پلە لیوا كە رۆڵی گرنگی هەبووە لە جەنگی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەو کۆپتەرەدا بووە کە خراوەتەوە خوارەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە. 

رۆژی چوارشەممەی رابردوو فەرماندەی گشتی سوپای توركیا لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، لەئاكامی كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێكی سەربازیی لە ناوچەی شرناخ-ی باشوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە 13 سەرباز كوژراون.

میدیاکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ئەو هەلیكۆپتەرەكە لە جۆری(  532 Cougar ) دوای ماوەیەكی كورت بەسەر فڕٍینیدا لە بنكەی ئاسمانی (شینۆبە) لەنزیك كاتژمێر 8:55خولەكی شەوی چوارشەممەی رابردوو، بەر هێڵێكی ڤۆڵتیە بەرزی كارەبا كەتووەو تێكشكاوەو كەوتە خوارەوە، ئەمە لە کاتێکیدا پەکەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە گەریلاکانی ئەوان خستویانەتە خوارەوە.

حوریەت راشیگەیاندووە، لەكەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەدا لیوا ئەیدۆغان ئایدن لەنێو ئەو 13 سەربازە كوژراوەدابوو كە شەوی چوارشەممەی رابردوو لە شرناخ كوژران.  



AM:09:30:02/06/2017