لە سەردانی وەفدی حکومەتی هەرێم بۆ روسیاو بەشداریان لە کۆڕبەندی ئابوری جیهانیدا لە سانپترسبۆرگ ١ یەک خوولەک و ٤٥ چرکە بووە.هاوکات ئەو کۆمپانیایەی گرێبەستی لەگەڵ هەرێم کرد پێشوەختە ٢ ملیار دۆلار داوە بە حکومەتی هەرێم.
میدیاكانی روسیا بڵاویان کردەوە دیداری نێوان پۆتین و نێچیرڤان بارزانی فەرمی نیە و هەموو دانیشتنەكەش یەك خولەك و چل و پێنج چركەی خایاندووە لە کافتریایەک کە ساتی پشووی سەرۆکی رووسیا بووە.
بەپێی ئەوەی لە میدیاکانی رووسیادا بڵاوکراوەتەوە لەو دیدارە کورتەدا پۆتین دەپرسێت، ئێوە بۆچی لێرەن، نێچیرڤان بارزانیش لەوەڵامدا دەڵێت "گرێبەستێكمان لەگەڵ كۆمپانیای روزنەفت مۆر كردوە".
میدیاکانی پارتی لەسەر ئەو دیدارە کورتە زۆریان هەڵچنی بووە مانشێت و سەدێڕی یەکەم هەواڵی ئەو میدیایانە ئەنجامدانی چەندان راپۆرت و راڤەکردنی جیاجیا.
لەلایەکی ترەوە میدیاکانی ڕوسیادا بەشێک لە قسەکانی میخائیل لیۆنتێڤ سكرتێری رۆژنامهوانی کۆمپانیای ڕۆس نەفتیان بڵاوکردووەتەوە کە رایگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان پێشەکی پارە دەداتە حکومەتی هەرێم و لەو چوارچێوەیشەدا تا ئێستا دوو ملیار دۆلاریان داوەتە حکومەتی هەرێم، هەر ئەوەک ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆمپانیاکەی ئەوانیش بەهۆی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ هەرێم قازانجێکی گەورە دەکات.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە توانای گواستنەوەی هێڵی بۆری هەرێم تەنیا ٧٠٠ هەزار بەرمیل نەوتە لە ڕۆژێکدا، بەڵام کۆمپانیای ڕۆس نەفت دەیەوێت توانای گواستنەوەی بۆرییەکە بۆ یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات، کە دەکاتە لەسەدا یەکی بەرهەمی نەوتی جیهانی.
بەپێی وتەکانی میخائیل لیۆنتێڤ ڕێککەوتنەکەی کۆمپانیای ڕۆس نەفت و حکومەتی هەرێم لە چەند بەش پێکهاتووە کە بریتین لە:
یهكەم: فراوانكردن و گهشهپێدانی پێكهوهكاركردن له سهرجهم بوارهكانی تایبهت به وزه.
دووەم: ڕۆس نەفت دەتوانێت سود لە دوو لەسەر سێی توانای گواستنەوەی نەوتی هەرێم ببینێت بۆ نمونە ئەگەر هەرێم توانای هەناردەکردنی ٩٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەبێت ئەوا کۆمپانیاکە دەتوانێت ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی لێوە هەناردە بکات بۆ ماوهی ٢٠ ساڵ.
سێیەم: هەردوولا ڕێككهوتون لهسهر ئاسانكاریكردن بۆ پرۆژهكه لەسەر كاروباری بۆریی گواستنهوهی نهوت له ههرێمی كوردستانەوە.
چوارەم: كۆمهڵێك ڕێككهوتن ئهنجامدراوه لهسهر بەرهەمە نهوتییەکان.
پێنجەم: پهرهپێدان و بههێزكردنی پێكهوهكاركردن لهبواری گازی سروشتیشدا.
حهوتەم: پێویستی گهشهپێدانی كاریی هاوبهش له بوارهكانی گەڕان و پشكنین و بهرههمهێناندا جێگیركراوه.
ئەوەش لەکاتێکدایە تا ئێستا حکومەتی هەرێم لەبارەی وردەکاریی ئەو ڕێککەوتنەوە زانیاری بڵاونەکردووەتەوە و تەنها باس لەوە کراوە کە ڕێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی پێنج کێڵگەی نەوتیی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیای ڕۆس نەفتی ڕووسیادا کراوە و بەرهەمی نەوتی ئەو پێنج کێڵگەیە لەنێوان هەرێم و ڕۆس نەفتدا دابەش بکەن.
ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە، له شاری سان پترسبۆرگی ڕوسیا ڕێککەوتنێک لەنێوان حكومهتی ههرێم و كۆمپانیای ڕۆس نەفت ڕوسیدا به ئامادهبوونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و قوباد تاڵهبانی جێگرەکەی ئیمزاکرا.