وێنەی ئەو جێگایەی جەستەی عەبدولــلەتیف سەلەفی ببینە کە بریندار بووە

عەبدولـلەتیف ئەحمەد وتارخوێنى پێشووى مزگەوتى بەهەشت کە لە تەقینەوەکەى شەوی ڕابردووی مزگەوتەکەیدا برینداربوو ڕایگەیاند ئەو هەوڵە ترسنۆکانەیە هیچ گاریگەریى لەسەر ڕەوشى مزگەوت و بانگەوازەکەمان نابێت.
عەبدولـلەتیف سەلەفی یەکێک لە ڕابەرانی سەلەفییەکانی کوردستان ڕایگەیاند "ئەوە محاولەیەکەى ترسنۆکانەیە، بەڵام هیچ گاریگەریى لەسەر ڕەوشى مزگەوت و بانگەوازەکەمان نابێت".

ڕوونیشی کردەوە کە ئەوان داعش بە دوژمنی خۆیان دەزانن و ڕاینگەیاند "هەر لەسەرەتاوە حەقیتقەتیان ڕوونکردووەتەوە لەگەڵ ئەوە بوون ئەم میللەتە ئاژاوەگێڕى و فیتنەیى تێدا نەکرێت و میللەتێکى کافر نییە تاوەکو جیهادى لە دژى بکرێت و ئەوانیش (داعش) ئەمەیان پێناخۆشە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە ئەو کەسەى نارنجۆکەکەى هەڵداوە کەسێکى شارەزابووە، چونکە لە دووریی ٢٠ بۆ ٣٠ نارنجۆکەکەى بە لێزانانە هەڵداوە و لە دواى ئەوەش ئۆتۆمبێلێک چاوەڕوانى ئەو کەسەى کردووە و بەو ئۆتۆمبێلە هەڵهاتووە.

وتیشى، سکاڵاى تۆمار کردووە لەسەر بکەرى ئیشەکە تۆمار کردووە و داواشى لە هێزە ئەمنییەکان کرد ئاسایشى مزگەوتەکە بپارێزن، چونکە بەپێى قسەکانى ئەگەرى ئەوە هەیە چاودێرى کرابێت یان لە ناو مزگەوتەکەدا کەسانێکى جاسوس هەبن.

AM:09:00:17/06/2017