ورده‌كاریی كوژرانی ژن و مێردێك لە سلێمانی ئاشكرا كرا
پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای دەكات ئه‌و ژن و مێرده‌ی شه‌وی رابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا لەسلێمانی كوژران، به چه‌قۆ كوژراون و دوو منداڵیان هه‌یه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مرۆ شه‌ممه، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رووداوه‌كه لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی بووه‌و ژن و مێردێك بە چەقۆ لە ماڵەکەیاندا کوژراون.
وتیشی، ژن و مێرده‌كه ته‌مه‌نیان 37 ساڵه و دوو منداڵیان هه‌یه كه ته‌مه‌نیان سێ ساڵان و چوار ساڵانه، له خانوویه‌كی سێ نهۆمیدا ژیاون كه ماوه‌ی شه‌ش مانگه لێی نیشته‌جێن.
به‌وته‌ی سەرکەوت ئەحمەد پەڕاویی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه کراوەتەوە و لێكۆلینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئەوەی بزانن هۆکاری کوشتنەکەیان چیە.
AM:11:37:24/06/2017