لەم دەڤەرەی باشووری کوردستان باران باری

هەرچەندە پلەی زۆرێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستان لە سەرو چلەوەیەو لەهەندێک شوێن نزیک ٥٠ پلەی سەدیە، بەڵام لە سنوری شارەدێی سیدەکان لەچەند ناوچەیەک باران باریووە.

محەمەد عەزیز موختاری شارەدێی سیدەكان بە ماڵپەڕی وشەی راگەیاندووە" پلەكانی گەرما لە دەڤەركە زۆر دابەزیوون بەشێوەیەك كە باران بارین بۆ ماوەیەكی كەم چەند گوندێكی دەڤەرەكەی گرتۆتەوە".

شارەدێی سیدەكان لە رووی كارگێڕیەوە سەر بە شارۆكەی سۆرانە لە پارێزگەی هەولێر.



PM:07:27:30/06/2017