پێشكەشكارە شۆخ‌و شەنگەكە مەرجەكانی بۆ هاوسەرگیریی راگەیاند

كچە میدیاكاری شۆخ و شەنگی عێراقی سوهێر ئەلقەیسی دەڵێت "ئەو كوڕەی دێتە داوام دەبێت بەخشەر بێت و لەناوەوە جوان بێت، پێش ئەوەی لە دەرەوە جوان بێت.

سوهێر ئەلقەیسی ئەوەشی بۆ عەلی عەجمی رۆژنامەونووسی عەرەب ئاشكرا كرد، كە جارێك كوڕێك ویستوێتی داوای هاوسەرگیری لێ بكات، بەڵام لەناكاو بووراوەتەوە و لەهۆش خۆی چووە.

سوهێر دەڵێت "هیچ نەشتەرگەری جوانكاریم نەكردووە و خۆتان سەیری وێنە كۆنەكانم بكەن، دەزانن، دەشڵێت "پێویست ناكات ئافرەت هەر بەڕێی كلینیكەكانی جوانكارییەوە بێت، پێش هەموو شتێك دەبێت گرنگی بە جوانكاری ناخیان بدەن".





PM:01:18:01/07/2017