بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە بەنزینخانەیەك گڕی گرت

بەنزینخانەیەكی ئەهلی بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە ئاگری گرت و لەماوەیەكی كورتدا ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا.

كاتژمێر یانزەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی تەمموز لەیەكێك لە بەنزینخانە ئەهلیەكانی شاری ڕانیە لەنزیك ناوچەی پیشەسازی یەك ئاگركەوتەوە و بەهۆیەوە تەوای بەنزینخانەكەو دوو تانكەر كەیەكێكیان بەنزین و ئەویتر گازی تێدابوو سوتان.

لەگەڵ كەوتنەوەی ئاگرەكە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەرین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو لەماوەی 40 خولەكدا توانیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بەوتەی مولازم عەلی قادر لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین، زیانەكانی ئەو ئاگر كەوتنەوەیە 60 ملیۆن دینار بووە.

ملازم عەلی  وتیشی "بەهۆی بەرزی پلەی گەرماوە و لەكاتی بەتاڵكردنی عەمبارەكە، یەكێك لە تانكەرەكان كە بەنزینی تێدا بووە تەقیوە و بەهۆیەوە ئاگرەكە تەشەنەی سەندووە".

خالید ئەحمەد




PM:03:01:10/07/2017