كۆماری ئیسلامی بۆ هێرشكردنەسەر هەرێمی كوردستان هێز كۆدەكاتەوە

ماڵپەڕێكی بەناوبانگی عەرەبی ئاشكرای دەكات كە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شەڕ لەگەڵ هەرێمی كوردستان سەرقاڵی هێز كۆكردنەوەیە‌و ناونوسی دەستپێكردوە.

ئازاد مستەوفی، رۆژنامەنوسی كوردی رۆهەڵاتی كوردستان بە ماڵپەڕی كەناڵی عەرەبییەی راگەیاندوە كە لە رۆژانی رابردوو بنەكانی بەسیج (حەشدی ئێران) لە شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، نانوسییان بۆ وەرگرتنی چەكدار دەسپێكردوە تا بۆ شەڕ لەگەڵ هەرێمی كوردستان رەوانەیان بكەن.

بەوتەی سەرچاوەكە ئەم فەرمانەی سوپای پاسداران  كاردانەوەی لەنێو ئەو كەسانە لێكەوتوەتەوە كە ئەندامی بەسیجین‌و رایانگەیاندوە كە ئەوان ئامادەن دژی داعش شەڕ بكەن، بەڵام ئامادە نین دژی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان شەڕ بكەن.

رۆژنامەنوسە كوردەكە پێیوایە "كۆماری ئیسلامی لەپاش راگەیاندنی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە 25ی مانگی ئەیلول بەڕێوەبچێت، بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدات كوردی باشور لە مافی سروشتی خۆی بێ بەری بكات‌و لەم پەیوەندشدا هەموو هەوڵێكی خۆی دەخاتەگەڕ".



PM:09:35:18/07/2017