شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، ماڵی به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕان له‌بازیان درایه به‌ر رێژنه‌ی گوله و تائێستا كه‌س له‌سه‌ر رووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
رائید ئیقبال محه‌مه‌د وته‌بێژی یاریدەدەری پۆلیس قه‌زاکانی سلێمانی بە میدیاکانی راگه‌یاندووە "كاتژمێر 12ی شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه، ته‌قه له‌ماڵی به‌رپرسی مه‌كۆی بازیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه و جگه له‌زیانی ماڵی زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه".
وتیشی "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و به‌رپرسی مه‌كۆی گۆڕأن له‌لێكۆڵینه‌وه‌دا وتویه‌تی هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌س نیه".
رائید ئیقبال وتی "تائێستا ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیرنه‌كراون، به‌ڵام پۆلیس زانیاریی له‌باره‌یانه‌وه هه‌یه و له‌نزیكترین كات ده‌ستگیرده‌كرێن".