بریکاری وەزیری پێشمەرگە بریندار بوو

بریکای وەزیری پێشمەرگە لە نزیک مەخمور بە سووکی برینداربووە و دوای وەرگرتنی چارەسەریش نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.


کەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی ئاب سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی مەخمور هەولێر لە نزیک گوندی (دووبردە) بە سووکی برینداربوو.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە سەرچاوەیەکی نزیک لە بریکاری وەزیری پێشمەرگە بە پێیڕاگەیادوون دوای ڕووداوەکە سەربەست لەزگین لە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر چارەسەری پزیشکی وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ئەو سەرچاوەیە وتوشیەتی ڕووداوی هاتوچۆکە لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا بووە.

سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، سەربەست لەزگین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی، لەبری ئەنوەری حاجی عوسمان، وەک بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم دەستبەکاربوو.



PM:10:20:30/08/2017