مەترسی سەرهەڵدانی کێشەی بەنزین لە شاری دهۆک دەکرێت

لە شەوی ڕابردووەوە لەشاری دهۆک کاروانی ئۆتۆمبێل لە بەردەم بەنزینخانەكان ڕاوەستاون و مەترسی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی دەکرێت و هاوڵاتیانیش مەترسی سەرهەڵدانی قەیران بەنزین دەکەن.

درووستبوونی ئاپۆڕای ئۆتۆمبیلەکان لەبەردەم بەنزینخانەکاندا دوای ئەو پڕوپاگەندانە دێت کە چەند رۆژێکە دەکرێت کە کەمتر بەنزین دێت بۆ ئەو شارەو ئەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی نرخێ لێدەکرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەو شارە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە هیچ تەنگژەیەكی بەنزین لە سنووری پارێزگای دهۆك ڕووی نەداوە و ڕۆژانە ڕێژەیەكی زۆری بەنزین دێتە شاری دهۆك و بەسەر بەنزینخانەكان دابەش دەكرێ، تەنیا شەوی ڕابردووش ملیۆنێك لیتر بەنزین گەیشتووەتە شارەكە.




PM:04:34:31/08/2017