گه‌نجێکی کوردی دانیشتوی شارۆچکەی چه‌مچه‌ماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی کە ناوی محه‌مه‌د فەعەدو ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له وڵاتی ئیتاڵیا گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئه‌و گه‌نجه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌کیدا نزیکه‌ی دوو مانگ به‌ر له ئێستا هه‌رێمی کوردستانی به‌جێهێشت وه‌کو سه‌دان گه‌نجی تری ئه‌م هه‌رێمه، دواتر له وڵاتی یۆنانه‌وه سواری بارهه‌ڵگرێک بوون به‌ره‌و ئیتاڵیا رۆشتوون، به‌ڵام به‌هۆی به‌رزی پله‌ی گه‌رماوه و دوای چه‌ندین کاتژمێر مانه‌وه له‌و بارهه‌ڵگره‌دا، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ئیتاڵیا محه‌مه‌د بێهۆش بووه و پۆلیسی ئیتاڵیا بردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئەو گەنجە کە ناوی محه‌مه‌د فەعەد ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له شاری بێرێنزی وڵاتی ئیتاڵیا گیانی له‌ده‌ستدا، نزیکه‌ی مانگێگ بوو بێهۆش بوو له نه‌خۆشخانه بوو.
له ئێستا که‌سوکاره‌که‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ته‌رمی محه‌مه‌د بگه‌ڕێننه‌وه هه‌رێمی کوردستان.