زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەرگای وەرگرتن بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەكاتەوە

بەپێی بڕیارێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی دەرگای وەرگرتن بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەكالۆرۆس لە بەشی (تەكنیكی میدیا) بەپێی فۆرم دەكاتەوە.

سەرچاوەیەكی فەرمی لەو زانكۆیە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "هەموو ئەو خوێندكارانەی خوازیارن لە بەشی (تەكنیكی میدیا)ی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی درێژە بە خوێندن بدەن، لە رۆژانی دەوامی ئاسایی دەتوانن فۆرم  لەیەكەی تۆمارگەی كۆلیژی كارگێری زانكۆكەمان وەربگرن كە لە گەرەكی چوارچرای شاری سلێمانییە.

سەبارەت بە مەرجەكانیش، ڕایگەیاند: پێویستە خوازیاران تێكڕای نمرەیان لە (65) كەمتر نەبێت، دەرچووی ئەمساڵ یاخود ساڵی رابردوو بن، كارتی بەشداریی تاقیكردنەوەكان و كۆپیەك لە ناسنامە و نمرەكانیان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن، وەرگیرانیشیان بەپێی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی دەبێت.

سەبارەت بە رۆژنامەنووسانیش، بریاردراوە كە (6) رۆژنامەنووس لە رێگەی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانەوە بۆ ئەو بەشە وەربگرن



AM:10:37:06/09/2017