حکومەتی عێراق خواردنی مانگانە دەنێرێت بۆ هەرێم

حکومەتی عێراق جارێکی تر خواردن دەنێرێت بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان و لە رۆژانی داهاتوودا بەسەر بریکارەکاندا دابەشدەکرێت.

شەوکەت محەمەدبەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای خۆراک لەسلێمانی بەتۆری هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند، "ئێستا بڕی پێویست شەکرمان لەبەردەستدایەو لەکۆگاکاندا ئامادەکراوە، ڕێژەیەکیشی ڕەوانەی بەغدا کراوە بەمەبەستی پشکنین، ئەگەر وەڵامەکەی بەغدامان بەدەستبگاتەوە، ئەوا یەکشەممەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکەین کە بەشە شەکری مانگی تەمموزی ئەمساڵە".

نابراو وتیشی "پێشتر بەشە زەیتی مانگی تەمموز دابەشکراوە، ھەرکاتێکیش ڕێژەی پێویستمان بەدەستبگات دەست بەدابەشکردنی زەیت و برنجیش دەکرێتەوە".

وتیشی:"بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستمانگەیشتوە چاوەڕواندەکرێت بەغدا لەچەند ڕۆژی داھاتودا بەشە برنجی یەک مانگی دیکەش ڕەوانەی ھەرێم بکات".

ئەوە لە کاتێکدایە، حکومەتی عیراق بەشە برنجێکی دیکەش ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات و بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لەسلێمانیش ئاشکرایدەکات، "لەئێستا شەکری پێویستمان لەبەردەستدایەو پێدەچێت یەکشەممەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی بکرێت"، ھاوکات لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانەشەوە پەیامێکی بەپەلە ئاراستەی ھاوڵاتیان دەکات.



PM:08:19:06/09/2017