ئاردا تۆران بڕیاری چوونی دا


ئەمڕۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردەوە ئاردا تۆرانی تورکی بڕیاریداوە جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی و یاری بۆ یانەی گالاتە سەرای بکات.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکە ئەمڕۆ هەینی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی تورکیا کۆتایی دێت و ئەو یاریزانەش لە لایەن یانەی بەرشەلۆنەوە بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە یانە تورکیەکە دراوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت دوای هاتنی ڤاڵڤێردی ئەو یاریزانە شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە نەمایەوە.



PM:01:16:08/09/2017