فۆرمی خوێندنی بێ‌ بەرامبەر دەدرێتە خوێندكارانی زانکۆ تایبەتەکان

فۆرمی‌ سود وەرگرتن لە كورسی‌ خوێندن بێ‌بەرانبەر لە زانكۆ تایبەتەكان لە چوارچێوەی‌پڕۆژەی‌(نازدارەكانیش مافیان لەسەرمان هەیە)، دەدرێتە خوازیارانی خوێندن و خوێنكار دەتوانێت لە ئێستادا ئەو فۆرمە پڕ بكاتەوە.


پاش ڕێككەوتنیهەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتیگشتیچاودێری ‌‌‌‌و گەشەپێدانیكۆمەڵایەتیلەپارێزگایسلێمانی‌‌و هەریەكە لە زانكۆكانی(جیهان، گەشەپێدانیمرۆیی‌‌، كۆمار بۆ زانست ‌‌و تەكنەلۆجیا) لە چوارچێوەیپڕۆژەی(نازدارەكانیش مافیان لەسەرمان هەیە)و واژۆكردنیڕێككەوتنەكە لە 18ی7ی2017 لەگەڵ سەرۆك ‌‌و نوێنەرانیهەرسێزانكۆ،


بەڕێوەبەرایەتیگشتی بەمەبەستیڕێكخستنی پرۆسەكە فۆرمێك بڵاو دەكاتەوە، تا ئەو ئارەزوومەندانەیخوێندن لە‌‌و سێزانكۆیە كە مەرجەكانیان تێدایە بەشداریپرۆژەكە بكەن.


بە پێیناوەڕۆكیفۆرمەكە مەرجەكانیپڕكردنەوەیبریتین:


1ـ پێویستە خوێندكار بێلە ڕووییاساییەوە بە (بێسەرپەرشت) ئەژماربكرێت ‌‌و بە هۆكارەكانی(شەهیدبوون، كۆچیدوایی‌‌، ونبوون، زیندانی‌‌) باوكیلەدەست دابێت.

2ـ پێویستە خوێندكار هەموو مەرجەكانیوەرگرتنیلە زاكۆ تێدابێت.

3ـ پێویستە خوێندكار خۆیكورسیخوێندنیلە یەكێك لە زانكۆكان بەدەستبهێنێت، ئەم فۆرمو پشتگیرییە تەنها بۆ بەخشینە لە تێچوویخوێندن.


لە فۆرمەكەدا هاتووە كە ئەم پڕۆژەیە سەرجەم منداڵان (خوێندكاران)ینازدار دەگرێتەوە، واتە: منداڵانیخانەكان، منداڵانیتۆریپاراستنیكۆمەڵایەتی‌‌، هەر منداڵێكیبێسەرپەرشت، هەروەها پڕۆژەكە لە ئێستادا دەتوانێت پاڵپشتیتەنها 6 كورسیخوێندن بكات، بۆ هەر زانكۆیەك 2 كورسی‌‌، ئەگەر ژمارەیداواكاران زیاتر بوو لە ژمارەیكورسییەكان، ئەوە لە ڕێگەیزانیارییەكانی‌‌ فۆرمەكەوە پێشبڕكێلە نێوان داواكاراندا دروست دەكرێت بە پێیسیستمێكیخاڵبەندیتا كەسانیشایستە دیاریبكرێت.

هەر بە پێیزانیارییەكانیفۆرمەكەش كاتیپڕكردنەوەیفۆرم بریتییە لە سەرەتایمانگی9یهەر ساڵێك، كاتیگەڕاندنەوەش كراوەیە تا 15ی11، واتە ئەو كاتەیكۆتاییبە پرۆسەیوەرگرتنیخوێندكاران دێت لە زانكۆ.

كلیك بكە بۆ پڕكردنەوەی فۆرم



AM:11:45:09/09/2017