مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر کۆتایی هاتنی ریفراندۆم بەیاننامەیەکەی بڵاوکردەوەو داوا دەکات به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی رێككه‌وتنێكی نوێ دابڕ‌ێژین. له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش باقی ئه‌ركه‌كان بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و په‌رۆشیی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان راپه‌ڕێنین.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە" بانگه‌وازی حكومه‌تی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه پاداشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی ریفراندۆم به باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان بداته‌وه‌و به‌پێی پڕۆگرامێكی گونجاو سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆتایی پێبهێنێت".
دەقی راگەیێندراوەکە..
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌ی دیموكراسیی گه‌له‌كه‌مان له پڕۆسه‌ی ریفراندۆم كه ئه‌مڕۆ 25/9/2017، له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ماندا به كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140یشه‌وه، به‌ڕێوه‌چوو.
ریفراندۆم وه‌ك ئامرازێكی دیموكراسیی گه‌له‌كه‌مان دوای 14 ساڵی ره‌به‌ق له گفتوگۆ‌و دانیشتن و رێككه‌وتن و به‌یاننامه و راگه‌یه‌نراوی هاوبه‌ش دێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق به هه‌موو ناوبژیوانه ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه بنیاتنه‌ره‌كانیشه‌وه. كه به‌داخه‌وه حكومه‌تی عیراق پابه‌ندی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌و بڕگه‌كانی ده‌ستووری ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی عیراقیش نه‌بوو. بۆیه گه‌لی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه به ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانیان زانی خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن و له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی باشووردا، له خانه‌قین تا زاخۆ ئیراده‌ی دیموكراسی بۆ بخه‌نه‌گه‌ڕ. كه دڵنیاین گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره به‌ره‌نگارییه‌كه بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك، بێگومان باشترین ئه‌گه‌ریش، ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌و رێزگرتنه له ده‌نگی كوردستانیان به ده‌ستپێكردنی گفتوگۆیه‌كی به‌رپرسیارانه‌و بنیاتنه‌رانه‌و كراوه، به چاودێریی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ چاره‌سه‌رو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی كوردستان و عیراق و وڵاتانی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌قامگیریی ئاسایش و رێگرتن له هه‌موو جۆره ده‌ستوه‌ردانێك له سنووری سه‌روه‌ریی خاكی یه‌كتری. هه‌ڵبه‌ت ئه‌زموونی 25 ساڵی رابردوو له كوردستانی ئازاد‌دا، سه‌لماندی وڵاتی ئێمه هه‌ڕه‌شه نییه بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێكی ناوچه‌كه‌و كوردستانی سه‌ربه‌خۆی دوای ریفراندۆمیش هه‌روا ده‌بێت و زیاتریش له‌ڕێگه‌ی قووڵكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌و ده‌ربه‌ست له‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێدا.
به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆمان به هه‌موو وڵاتانی دۆستی گه‌له‌كه‌مان كه له وێستگه‌ی دوای راپه‌ڕین و ده‌ستپێكردنی ئه‌زموونی دیموكراسیی كوردستاندا، له پرۆسه‌ی رزگاریی عیراق له دیكتاتۆری له ساڵی 2003 له دوا وێستگه‌ی به‌ره‌نگاریی تیرۆریستانی داعشیشدا پشتیوانی گه‌له‌كه‌مان بوون و ئێستاش په‌رۆشی ئایینده‌ی كوردستانن، راده‌گه‌یه‌نین. دڵنیاشیان ده‌كه‌ینه‌وه كوردستانی خاوه‌ن چاره‌نووسی خۆی، هه‌رگیزاو هه‌رگیز پشتیوانی و دۆستایه‌تیان له‌بیرناكات و زیاتر له جاران پابه‌ندی ئه‌و دۆستایه‌تییه ده‌بین و هاوكاریشمان له سه‌نگه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه، به جه‌سته‌یی و هزرییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی توندوتۆڵ‌تر ده‌بێت، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی هێڵی ماده‌ی 140 كه پێشمه‌رگه له ساڵانی رابردوودا، له‌وكاته‌ی سوپای عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق پاشه‌كشه‌یان لێكردبوو، له داعش و تیرۆریستانی تر پاراستنی و ئاسایشی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان دابینكردبوو به‌جۆرێك كه ئه‌مڕۆ به‌شداریی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌كانی تر ده‌ریخست چه‌ند سوپاسگوزاری پێشمه‌رگه‌ن و چه‌ند په‌رۆشی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی ده‌ستووری بوون، ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگه ده‌ستوورییه‌ی كه حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عیراقی دوای رژێمی به‌عس خۆیان له جێبه‌جێكردنی ده‌دزییه‌وه.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و راستییانه بۆ ده‌رو دراوسێ و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پڕۆسه‌یه له گه‌له‌كه‌مان به شانازییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێستا سه‌ربه‌رزه له حزووری یاده‌وه‌ریی شه‌هیدانی رێی مافی چاره‌نووس.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستانیش ده‌توانێت به سه‌ربه‌رزییه‌وه بچێته سه‌ر ئارامگه‌ی شه‌هیدان، چونكه به پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی ناحه‌زان پڕۆسه‌ی جه‌ماوه‌ریی ریفراندۆم سه‌ركه‌وت، ده‌توانێت به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه سه‌ردانی ماڵی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان بكات و دڵنیایی و ئاسووده‌ییان بداتێ كه په‌یمانی مافی چاره‌نووس هاته‌دی، ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان خۆی له سه‌ربه‌خۆخوازیدا به‌رجه‌سته‌كرد.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسی، ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزه له به‌رامبه‌ر ئازادیخوازان و دڵسۆزانی كوردستان كه ره‌خنه‌و په‌رۆشییان بۆ چاره‌سه‌ری كه‌موكوڕییه‌كان هه‌بوو كه به‌ڵێ، به‌ڵێنی سه‌رخستنی ریفراندۆممان هێنایه دی و له ئه‌ركه‌كانی داهاتووش درێغی ناكه‌ین.
وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌سه‌ر گڵكۆی شه‌هیدان و كێلی ئارامگه‌كانیشیان به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه باقی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان له ئاستی ناوخۆ به هاوسه‌نگه‌ری و هاوپه‌یمانێتیی نێوان هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانیش كه له سه‌نگه‌ری پاراستنی كوردستان و له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدانیشدا دلێرو ئازا‌و به په‌رۆش بوون، هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو زیندانیانی سیاسیش كه بۆ ئه‌م ستراتیژه نیشتمانییه گیان و جه‌سته‌ی خۆیان به‌خشی و ئه‌شكه‌نجه‌و ئازاری زۆریان بینی، دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه ره‌نج و خوێن و فرمێسكی باوك و دایكی شه‌هیدانی كوردستانی دایك به‌فیڕۆنه‌چوو، ئه‌مڕۆ زیاتر له هه‌ر رۆژێكی تر سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیمان له ئاسۆی ده‌مكه‌له‌وه ده‌ركه‌وتووه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له هێزه په‌رۆشه‌كانی كوردستان كه به‌شێوازی جیا جیا به‌شداریی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌یان كرد، ده‌كه‌ین با له قۆناغی داهاتووشدا، شان بده‌ینه به‌ر ئه‌ركی نوێ به‌جۆرێك په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ركی ته‌شریعی و چاودێری خۆی له ماوه‌ی داهاتوودا راپه‌ڕێنێت و هه‌مووانیش پشتیوانی سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌ركه بین، هه‌روه‌كو بانگه‌وازی حكومه‌تی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه پاداشتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته جه‌ماوه‌رییه‌ی ریفراندۆم به باشتركردنی گوزه‌ران و ژیانی خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان بداته‌وه‌و به‌پێی پڕۆگرامێكی گونجاو سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه كۆتایی پێبهێنێت، دڵنیایی بداته هاووڵاتیان كه كوردستانی دوای 25/9/2017، كوردستانێكی ئاوه‌دانترو دادپه‌روه‌رترو ده‌ربه‌ست تر ده‌بێت بۆ رۆڵه‌كانی.
ئومێدمانه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌ناوخۆدا، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان و هاوسه‌نگه‌رانمان له‌پڕۆسه‌ی ریفراندۆم به‌ره‌و پێش بچێت، به‌گوێره‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككه‌وتنێكی نوێ دابڕ‌ێژین. له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و لایه‌نه‌كانی تریش باقی ئه‌ركه‌كان بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی و په‌رۆشیی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان راپه‌ڕێنین. له‌ئاستی عیراق و هێزه په‌رۆشه‌كانی دیموكراسیشدا هیوادارین ئه‌م قۆناغه به قازانجی دیموكراسی و مافی چاره‌نووس و رێزگرتن له ئیراده‌ی یه‌كتری تێپه‌ڕێنین، مادام نه‌توانرا له چوارچێوه‌ی هاوچاره‌نووسیی فیدرالیدا پێكه‌وه‌بین، با له قۆناغی دوای ریفراندۆمدا رێز له ئیراده‌ی یه‌كتری بگرین و دوو دراوسێی باش بین، گفتوگۆی بنیاتنه‌رانه له‌سه‌ر ئاینده‌مان ده‌ستپێبكه‌ین، بیر له هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌ی سوپایی، یان نانبڕین و گه‌مارۆدانی ئابووریی كوردستان و سنوورداخستن نه‌كه‌نه‌وه، كه هه‌مان سیاسه‌تی دیكتاتۆره‌كانی پێشووی عیراق بوو دژی گه‌له‌كه‌مان، چونكه ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاره‌و سه‌لمێنراوه.
له‌كۆتاییدا له‌م رۆژی سه‌ركه‌وتنه‌دا سڵاو له رابه‌ری گه‌وره‌مان سه‌رۆك مام جه‌لال خاوه‌نی ستراتیژی مافی چاره‌نووس كه دڵنیاین ئه‌نجامی ریفراندۆمی چاره‌نووس مژده‌یه‌كی خۆش ده‌بێت بۆ جه‌نابیان.
سڵاو له گه‌لی كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه
سڵاو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و دروود بۆ گیانی شه‌هیدانی رێی رزگاریی كوردستان و شه‌هیدانی به‌ره‌نگاریی تیرۆر
سڵاو له تێكڕای هێزه ئه‌منییه‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی كه هاوكاربوون له سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا.
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
25/9/2017