نوێترین ئامارەکانی کۆمیسیۆن لە دەڤەری بیتوێن و پشدەر بڵاودەکرێتەوە و بە هەردوو قەزاکەش (53%)ی دەنگدەران بەشداریان لە پرۆسەکەدا کردووە.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەرچاوەیەکی ناو کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەست "سپی میدیا" کەوتووە کۆی ڕێژەی دەنگدان لە هەردوو قەزای پشدەر و بیتوێن (53%) بووە.
بەپێی ئامارەکە ڕێژەی دەنگی "بەڵێ" لە قەزای ڕانیە (67%) و لە قەزای پشدەریش (70%)ی ڕێژەی بەشداربووان بووە.
ئامارەکانیش بەم شێوەیەیە:
قەزای ڕانیە:
ژمارەی دەنگدەر: ١٥٤٤٠١
بەژداربوو:٨١٤٨٨ %٥٢
بایکۆت: ٧٢٩١٣ %٤٨
بەڵێ:٥٤٧٩٧ %٦٧
نەخێر: ٢٤٨٢٨ %٣٣
قەزای پشدەر
ژمارەی دەنگدەر: ٦٦٥٨٧
بەژداربوو: ٣٦٣٦٨ %٥٤
بایکۆت: ٣٠٢١٩ %٤٦
بەڵێ: ٢٥٧٥٢ %٧٠
نەخێر: ٩٣٠٣ %٢٥
دەڤەری ڕاپەڕین(بە هەردوو قەزاکەوە)
بەژداربوو: %٥٣
بایکۆت: %٤٧
بەڵێ: %٦٨،٥
نەخێر: %٢٩
واتا بە دەنگی بایکۆت و نەخێر لە دەڤەری راپەڕین: %٧٦.
جگە لە دەنگی سپی و پوچەڵ. (تەنها لە ڕانیە زیاتر لە ١٥٠٠ هەزار و پێنج سەد دەنگی پوچەڵ هەبووە).