ئەو کۆچبەرانەی ھەرێم کە تورکیا رەوانەی کانتۆنی
عەفرینی خۆرئاوای کوردستانی کردبوون گەڕانەوە بۆ باشوری کوردستان.
"ئاری جەلال"
سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران بە "کوردسات نیوزی" راگەیاند، بەھاوکاری
ھێزەکانی دژە تیرۆر و و نووسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەو کۆچبەرانەی کە زیاتر
لە "٢٥٠" کۆچبەرن، لەلایەن تورکیاوە رادەستی "بەرەی نوسڕە" کرابوونەوە
و دواتر لە کانتۆنی عەفرین گیرسانەوە، گەیشتنەوە ھەرێمی کوردستان.
"ئاری جەلال"
راشیگەیاند، ئەو کۆچبەرانە سەرجەمیان پارێزراون و بەسەلامەتی دەگەنەوە ناو کەسوکاری
خۆیان لە باشوری کوردستان.
پەیامنیری کوردسات نیوزیش رایگەیاند تەواوی کۆچبەرەکان
سهعات ٢ ى بەرەبەیان لە دەروازەی سنوری ئیبراھیم خەلیل گەڕێنراونەتەوە بۆ ناو خاکی
ھەرێمی کوردستان و بەرەو شارەکانی خۆیان بەرێککەوتوون، کە لەو ژمارەیە ١٣٠ کەسیان دانیشتووی
شاری سلێمانین و چاوهڕوانیش دهكرێت پاش كهمێكی تر بگهنهوه سلێمانی.