پەکەکە پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی تاڵەبانی و یەکێتی دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە مام جەلال له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان تێكۆشانی كردووه.
لە پرسەنامەکەی پەکەکەدا هاتووە " مام جه‌لال دۆستێكی گرنگی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیمان بوو. هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی وه‌كوو دۆستێكی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه مایه‌وه".
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه...
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له لێدوانه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه، به‌غه‌مگینییه‌وه بیستمان كه مامی كوردان، جه‌لال تاڵه‌بانی دامه‌زرێنه‌ری و سكرتێری گشتی یه‌كێتی كه ڕه‌نجێكی مه‌زنی له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كورد دا كێشاوه، كۆچی دوایی كرد، به‌م هۆیه‌وه پرسه و سه‌رخۆشی له بنه‌ماڵه، دۆستان، ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كه‌ین.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له به‌رده‌وامی لێدوانه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه: مام جه‌لال له ته‌مه‌نی جه‌وانی خۆیه‌وه هه‌تا ئێستا هه‌موو ژیانی خۆی خسته خزمه‌تی ژیانێكی ئازاد و یه‌كێتی گه‌لی كورد. هه‌رچۆن له ئازادكردن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی گرنگ بۆ باشووری كوردستان ڕۆڵێكی گێراوه، به‌هه‌مان شێوه پشتیوانی له تێكۆشانی به‌ده‌ستهێنانی ژیانی ئازاد و دیموكراتیك له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كردووه.
مام جه‌لال خاوه‌ن زهنیه‌ت و بیرێك بوو كه سیاسه‌ت و تێكۆشانی ته‌نیا به باشووری كوردستانه‌وه قه‌تیس نه‌ده‌كرد، له به‌ر ئه‌وه هه‌موو كاتێك له تێكۆشانی ئازادی گه‌لی كوردستان دا به ڕێزه‌وه یادی ده‌كرێته‌وه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه، مام جه‌لال دۆستێكی گرنگی ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیمان بوو. هه‌تا دوایین هه‌ناسه‌ی وه‌كوو دۆستێكی ڕێبه‌ر ئاپۆ و په‌كه‌كه مایه‌وه، گرینگییه‌كی گه‌وره‌ی به دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه له پێناو باشووری كوردستان و تێكۆشانی ئازادی كوردستان ده‌دا.
په‌كه‌كه‌ش هه‌موو كاتێك په‌یوه‌ندیگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سایه‌تی و ته‌ڤگه‌ره سیاسییه‌ی كه له خوێندنگایی جه‌لال تاڵه‌بانی و یه‌كێتیه‌وه هاتوون له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان دا بینیوه. دۆستایه‌تی نێوان مام جه‌لال و ڕێبه‌ر ئاپۆ، بنا‌غه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و یه‌كێتی هه‌موو كاتێك له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی داناوه.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه، مامی جه‌لالی كوردان به كه‌سایه‌تی و تێكۆشانی خۆی سودێكی زۆری به ته‌ڤگه‌ری نه‌ته‌وه‌یی كوردان و تێكۆشانی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندووه. به درێژایی ته‌مه‌نی له‌پێناو ژیانی ئازاد و دیموكراتیك له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان تێكۆشانی كردووه. په‌كه‌كه‌ش له پێناو تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی كوردان هه‌تا ئه‌مرۆ زۆری و زه‌حمه‌تی گه‌وره‌ی تێپه‌ڕاندووه و بۆ گه‌یشتنی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان به ژیانێكی ئازادی و دیموكراتیك. په‌كه‌كه له ئێستا به‌داوه‌شه‌وه له تێكۆشانی ئازادی دا، خاوه‌نداری له ویست و داخوازه‌كانی مام جه‌لال وه‌كوو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و سه‌ربه‌خۆیی ده‌كات و له‌پێناو پێكهاتنی ئه‌و ویست و داخوازیانه له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌ی بكه‌وێته سه‌ر شانی ئه‌نجامی ده‌دات.
كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ری په‌كه‌كه له كۆتایی دا جارێكی دیكه به‌هۆی كۆچی دوایی مام جه‌لال پرسه و سه‌رخۆشی له سه‌رجه‌م گه‌لی كورد ده‌كات و بانگی گه‌لی كورد كردووه له مه‌راسیمی ته‌رمی مام جه‌لال دا به‌شدارببن و ئه‌وانه‌ش كه ناتوانن به‌شداربن هه‌موو كاتێك كه‌سایه‌تی و تێكۆشانی مام جه‌لال بۆ خۆیان به نموونه بگرن.