وڵاتی کەنەدا بڕیاری دەرکردووە کە ٨٠٠ پەنابەری ئێزیدی لە وڵاتەکەی وەربگرێت.
لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی کەنەدادا کە بۆ پرسی پەنابەران سازکرابوو، ئەحمەد حسین، وەزیری كۆچی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند" 800 ژن و منداڵ و هاوڵاتی كوردی ئێزدی ڕزگاری بووی دەستی داعش گەیشتونەتە كەنەدا و لێرە دەست بە بنیاتنانەوەی ژیانیان دەكەن".
وەزیری كۆچی كەنەدا، لە درێژەی قسەکانیدا وتی" تا ئێستا سەرسامم بەو ڕێز و سۆزەی كەنەدیەكان هەیانە بەرامبەر ئەو چینە لاوازە".
پەرلەمانی كەنەدا پێش ساڵێك دانی بەوەدا نا، كە ئەو پێشێلكاریەی بەرامبەر ئێزدیەكان لەلایەن داعشەوە كرا بە "لەناوبردنی بەكۆمەڵ" وەسف كرد و لەدەمەوە ٢٠٠٠ هەزار هاوڵاتی ئیزیدی وەک پەنابەر وەرگرتووە.