سەبارەت بە مەترسی هێرشكردنەسەر هەولێر روونكردنەوە دەدرێت
پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت پارێزگای هه‌ولێر ئارامه و هیچ مه‌ترسییه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له‌سه‌ر نییه و ئه‌وه‌ی رویداوه له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك بووه.
نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له دیوانی پارێزگار كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی پارێزگاكه ئه‌نجامدا و وتی "هیچ جۆره مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پارێزگاكه‌كه نییه".
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند "به‌شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقییه‌كان له‌ناحیه‌ی پردێ بووه كه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێبووه، بۆیه ئه‌و پێكدانانه دروستبووه".
وتیشی "بارودۆخی شاری هه‌ولێر ئارامه‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی هه‌یه كاتیی و هه‌ڵه‌ی ستراتیژی و سیاسییه و له‌دواییدا نامێنن و دانوستان ده‌كرێت".
رونیشكرده‌وه، هه‌رجۆره جوڵه‌یه‌ك بكرێت بۆ سنوری پارێزگای هه‌ولێر هێزی پێشمه‌رگه وه‌ڵامی توندی ده‌بێت و به‌رگری ده‌كات و ئێستا هه‌ولێر سه‌نته‌رێكی سیاسی به‌هێزه.
داواشی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان كرد كه ره‌چاوی ره‌وشه‌كه بكه‌ن و به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و راستگۆیانه كاری میدیای خۆیان بكه‌ن و ته‌نها پشت به راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه ببه‌ستن.
PM:04:33:20/10/2017