بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی بەهاوڵاتیان زۆر كەم دەكات

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی، بەهۆی هاتنی وەرزی سەرما‌و سۆڵە پێدەچێت بڕی پێدانی كارەبای نیشتمانی لە وەرزی زستان بگاتە 4 كاتژمێر.

ئەندازیار سالار حسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی بە ماڵپەڕی كوردیوی ڕاگەیاندوە:" ئێستا 17 كاتژمێر كارەبا دەدەین بە هاولاتیان و لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە 20 كاتژمێر بوو بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلە باران و سەرمایەوە كەمی كردوە و كەمتریش دەبێت".

هەروەها وتیشی:" حكومەت نەوتی سپی دابەش ناكات و هاوڵاتی ناچارە پەنا بۆ ئامێرە كارەباییەكان بەرن بۆ گەرم كردنەوە بەمەش لۆدی زیاتر دروست دەبێت و كارەبا كەم دەكات".

ئەندازیار سالار حسامەدین بەرێوبەری گشتی كارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" پشتیوانیە داراییەكانیان بۆ ئێمە وەستاندوە لە ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگای سلێمانی و ئێستا گەنجینەكانمان هیچی تیا نیەو هەر دوێنێ دوو محاویلە سووتاوەو توانی چاكردنەوەمان نیە بۆیە پێشبینی دەكەن كارەبا لە زستان بگاتە تەنیا چوار كاتژمێر ".



AM:10:27:06/11/2017