لە ئەمریکاوە نامەیەک ئاڕاستەی عەبادی دەکرێت

هەشت سیناتۆری ئەمریکی لە نامەیەکدا بۆ عەبادی داوا دەکەن  "سڕکردنى ڕیفراندۆم قبوڵبکات و دانوستان دەستپێبکات".


ماڵپەڕی واشنتن فری بیکنی ئەمریکی بڵاویکدۆتەوە، هەشت سیناتۆری ئەمەریکا کە ئەندامی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتن، نامەیەکیان ئاڕاستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق کردووە و تیایدا داوایان لێکردووە کورد بپارێزێت و ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە خەڵكی ناوخۆی وڵات نین لە ناوچە هەستیارەکاندا بکشێنێتەوە تەنها ئەو هێزە ئەمنیانەی عێراق بمێننەوە کە بە باشی ڕاهێنانیان پێکراوە".

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕەکە ئەو سیناتۆرانە لە داوای پاراستنی هاوڵاتیانی کورد لەدەست هێزە ئێرانیەکان کردووە هەروەها داوا لە عەبادی دەکەن کە بڕیاری سڕکردنی ریفراندۆم قبوڵبکات بە گفتوگۆ لەگەڵ هەرێم چارەسەرێکی دەستوریانە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا بدۆزنەوە.

حکومەتی عێراق و خودی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر ڕایانگەیاندووە تا هەرێم ئەنجامەکانى هەڵبژاردن هەڵنەوەشێنێتەوە ئامادە نیە دانوستان دەستپێبکات.



AM:10:34:10/11/2017