حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشكردنە سەر هەولێر ڕوونكردنەوە دەدات

وتەبێژی حەشدی شەعبی ڕەتیدەكاتەوە جوڵەی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە ناحیەی پردێ بۆ هێرشكردنە سەر هەولێر بێت و دەڵێت "تەنها ئاڵوگۆڕی هێزەكان بووە".

كەریم نوری، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "حەشدی شەعبی هیچ نیەتێكی نیە هێرش بكاتە سەر هەولێر و پەلبهاوێت بۆ ناوچەكانی دەرەوەی سنوری حكومەتی ئیتیحادی و بە تەواوەتی پابەندە بە فەرمانەكانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقیەوە". 

سەبارەت بە لێدوانەكانی هێزی پێشمەرگەوە گوایا حەشدی شەعبی لە پردێ هێزی گەورە كۆدەكاتەوە، وتی "ئەو جۆرە لێدوانانە مەبەست لێی تێكەڵاوكردنی كارتەكان و بەدەستهێنانی پشتیوانی ناوخۆیی و جیهانیە".



PM:02:26:12/11/2017