هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر ونبوونی وتەبێژەکەیان روونکردنەوە دەدەن

فەرمانداری هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر ونبوونی عەمید تلال سلو وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتی روونکردنەوە دەدات.

لەو راگەیاندنەدا فەرمانداری ‌هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرای دەکەن کە ونبوونی عەمید تەلال سو بەدەستی سێخورەکانی ئەمنی موخابەراتی تورکیا بووە.

راگەیاندنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە عەمید تەلال سلۆ لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتییەوە مایەی رێزە، هەسەدە دەمێکە دەزانێت و زانیاری لەسەر ئەوە هەیە کە بەڕێزیان لەژێر فشاری موخابەراتی تورکیادا بووەو دەزگا ئەمنییەکانی ئەو ولآتە فشاریان خستۆتە سەر کەسوکارەکەی،

دەربارەی چۆنێتی رفاندنی، هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەدەستتێکەڵکردنی کەسانێکی خزمی خۆی دەزگا سیخوڕیەکانی تورکیا رفاندویانە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی جەخت لەسەر خەبات و تێکۆشانیان دەکەنەوە دژی چەکدارانی داعش و بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراسی فیدراڵی.
 



PM:05:11:16/11/2017