پەرلەمانتارێکی بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند" یه‌کێتی ده‌یه‌وێت گۆڕان به‌کاربهێنێت بۆ سڕینه‌وه‌ی ناشرینییه‌کانی، به‌کاری بهێنێت بۆ هه‌ڵبژاردن".
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك لەوبارەیەوە رایگەیاند " ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت یه‌کێتی و پارتی له گه‌نده‌ڵی و نه‌هامه‌تی ئه‌م وڵاته‌دا شه‌ریکن. پێکه‌وه بودجه‌و نه‌وت و داهاتی ئه‌م وڵاته‌یان دابه‌شکردوه‌و ده‌یکه‌ن. به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی پارتی و یه‌کێتی و گه‌نده‌ڵییه‌کانیان، ساڵی ٢٠١٨ ساڵێکی ئێجگار قورسه".
عەلی حەمە ساڵح لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردودا، ئه‌وه‌ی دژی به‌رنامه‌ی گۆڕان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بو، یه‌کێتی کردی، ئه‌وه‌ی پارتی له‌په‌رله‌مان ویستی، یه‌کێتی بۆی کرد، یه‌کێتی نه‌بوایە، هه‌رگیز پارتی نه‌یده‌توانی ڕیفراندۆم بکات به‌تایبه‌ت له‌که‌رکوک".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت "له‌ئێستادا من هیچ هاوبه‌شییه‌ک له‌نێوان گۆڕان و یه‌کێتی-دا نابینم، تاوه‌کو سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌ش هه‌بێت!".
لەکۆتایی نووسینەکە عەلی حەمەساڵح دەڵێت "ئاساییه گۆڕان و یه‌کێتی کۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه، سه‌رکردایه‌تی هاوبه‌شه!".