پەرلەمانتارێکی پارتی لە زاری بریکاری وەزیری داراییەوە رایدەگەیەنێت کە ئەمساڵ وەزارەتی دارایی تەنها مووچەیەکی تر دابەشدەکات.
د. شیرین حوسنی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە په‌رله‌مانی لە په‌رله‌مانی كوردستان، به تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاندووە " له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌وه، پرسیارمان له‌رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، له‌وه‌ڵامدا پێی ڕاگه‌یاندووین كه ده‌توانن له‌مساڵدا موچه‌یه‌كی تری فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكه‌ن، سه‌رۆكی حكومه‌تیش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی موچه‌یه‌كی تری كردووه".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی مانگه‌كانی دیكه، ئەو په‌رله‌مانتاره کە سەر بە لسیتی پارتییە دەڵێت " چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین بزانین گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌گاته چ ئاستێك، هه‌رچه‌ند حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان له‌توانادا هه‌یه، به‌شی یه‌ك موچه‌ی دیكه‌ش پاره‌یان له‌به‌رده‌سته".