بەرپرسێکی یەکێتی ئاشکرایدەکات کە پارتی دیموكراتی
كوردستان و ڕه‌وتی سه‌درو مالیكی ڕێكه‌وتنێكی سێ قۆڵییان ئه‌نجامداوه،
بۆ ئه‌وهی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا هاوكاری یه‌كتربكه‌ن.
غازی كه‌ركوكی جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندوە "له‌دوای ڕوداوه‌كانی 16ی تشرینی
یه‌كه‌می 2017، چه‌ندجارێك پارتی به‌نهێنی وه‌فدی ناردۆته به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان، به‌ڵام شكستیهێناوه، دواتر چه‌ند به‌رپرسێكی پارتی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در له‌به‌غدا كۆبونه‌ته‌وه".
وتیشی:"سه‌ره‌نجام پارتی و ڕه‌وتی سه‌درو باڵی مالیكی
له‌ناو حزبی ده‌عوه،
گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراقدا هاوكاری یه‌كتربكه‌ن".
به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك، "به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كه‌ركوك، پارتی سازشێكی زۆری بۆ به‌غدا كردوه،
بۆیه چه‌ند ڕۆژێكهپارتی ئه‌ندامانی ئاگاداركردۆته‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌ركوك و پۆسته‌كانیشیان پێده‌درێته‌وه".
هەروەها دەڵێت: جگه له‌وه‌ی پارتی ئاماده‌نییه ده‌نگ به‌كاندیدی یه‌كێتیی بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدات، هاوكات پیلانی داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و پۆسته كارگێڕیانه‌ی لای یه‌كێتین، بدرێنه عه‌ره‌بی شیعه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاری كه‌ركوك، بۆئه‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌توانێت ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵیاندا بكات.