وتهبێژی پارتی دیموكراتی گهلان (هەدەپە) عوسمان بایدەمیر رایگەیاند" لە زیندانەکانی توركیادا زیاتر 10 هەزار ئهندامی ههدهپه بوونیان هەیه".
ئەمڕۆ شەممە 25 تشرینی دووەم عوسمان بایدەمیر، وتەبێژ و پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان HDP لەکاتی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی پارتەکەی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند " لەماوەی ئەم سێ ساڵەدا ناحەقییەکی زۆر کراوە و ئاماژەی بە بوونی 10 هەزار هەدەپەیی لە زیندانەکاندا کرد".
عوسمان بایدهمیر لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی " لەماوەی ئەم 3 ساڵەدا لە تەواوی ئەم جوگرافیایە، جارێکی دیکە بەها مرۆییەکان لەڕێگەی بەڕێوەبەرانی زاڵم و زوڵم و ناحەقییەوە رووبەڕووی هێرشی سەخت بوونەتەوە. هەر چەند بەهای مرۆیی و ویژدانی و ئەخڵاقی هەن لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپەوە کراونەتە ئامانج".
وتەبێژی هەدەپە لە پارتەکەی ئۆردوغان دەپرسێت" باشە چیتان کرد و چیتان بەدەستهێنا؟ چیتان بەدەستهێنا؟ ئەی ئاکەپە، 10 هەزار کەس ئێستا لە زیندانەکاندان، هاوسەرۆکان و هاوسەرۆکی شارەوانییەکان لە بەندیخانەن. تۆ کام کێشەت چارەسەرکرد؟ جگە لە رشتنی خوێن و فرمێسک، جگە لە خاپوورکردن چیت کرد؟".
ئەو لێدوانەی ئەو بەرپرسەی هەدەپە لە کاتێکدایە کە پەیوەنی کوردو حکومەتەکەی ئۆردوغان بەخراپترین حاڵەتدا دەڕوات.