له‌باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با بۆ وه‌رزی زستان ڕونكردنهوه ده‌درێت و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێمیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "مه‌ترسی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با هه‌یه".
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م هاتوچۆی تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌كێڵگه‌ی كۆرمۆر دروستكردوه‌و ڕێگه به‌گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای غازی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر نادات، به‌و هۆیه‌شه‌وه هۆشداری لهكوژاندنهوهی كاره‌بای ئه‌و وێستگانه دراوه.
لەوبارەیەوە ئه‌ندازیار ئومێد محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه له‌وه‌رزی زستاندا پێدانی كاره‌با زۆر له‌وه‌ی ئێستا كه‌متربێته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا ناتوانین بڵێین توانای پێدانی ئه‌وه‌نده كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانیمان هه‌یه به‌دیاریكراوی".
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم وتیشی "ئێستا نزیكه‌ی حه‌وت بۆ هه‌شت كاتژمێر كاره‌بای نیشتیمانی هه‌یه، بۆ داهاتوش ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م زیادبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستمان به‌پاره هه‌یه، ئه‌گه‌ر پاره‌ش له‌به‌رده‌ست نه‌بێت، مه‌ترسی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه كه‌متریش ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌دروستبونی كێشه له‌گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كان ئومێد محه‌مه‌د وتی "هیچ گرفتێكمان نییه‌و وێستگه‌ی سلێمانیش ڕایگه‌یاندوه كه غازیان به‌بۆری بۆ دێت و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هیچ ئاسته‌نگێك بۆ بۆریه‌كانی ئێمه له‌ناردنی غازه‌كه دروستنهبوهو گرفتمان نییه".