لە هەولێر دژی عەبادی خۆپیشاندانە

بە هەزاران قوتابی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر دژی وتارەکەی حەیدەر عەبادی کە ناوی پێشمەرگەی نەهێنا خۆپیشاندانە.

لەو خۆپیشاندانەدا کە دەیان لافیتە بەرزکراوەتەو دروشم دەوترێت، خوێندکاران باس لەڕۆڵی پێشمەرگە دەکەن و رەخنە لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرن کە لە وتاری سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە هیچ شێوەیەک ناوی پێشمەرگە و قوربانییەکانی نەهێنا.

رۆژی شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتاری سەرکەوتنی بەسەر داعشدا خوێندەوەو پەیامی بۆ هەموو هێزە سەربازییەکانی عێراق نارد، تەنها پێشمەرگە نەبێت، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی گەورەی لای هاولآتیانی کورد دروستکرد.

هەرچەندە رۆژێک دوای مەراسیمەکە لە راگەیاندنە رەسمیەکەی عەبادیدا ناوی پێشمرگە بۆ واترەکە زیادکرا، بەلآم کورد لەسەر ناونەهێنانی پێشمەرگە لە سەر ئاستی میللی و فەرمی دژی ئەو وتارەی عەبادی راگەیاندنی بلآوکردەوەو هەڵوێستی نیشان دا.

هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش زیاتر ١٨٢٤ شەهید و نزیکەی ١٠ هەزار پێشمەرگەی تری بریندارە. 



AM:11:36:11/12/2017