پەروەردە ڕێنمایی نوێ‌ بۆ تاقیكردنەوەكان دەردەكات

یەكەی سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی ــ ئامادەیی و پیشەیی رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی، بەنوسراوی فەرمی ڕێنماییەكانی تایبەت بەتاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات دەكات.


بەگوێرەی نوسراوەکە کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە  سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی رۆژهەڵات لەچەند خاڵێكدا لەبارەی شێوازی دانانی پرسیارەكان و كاتی تاقیكردنەوەكان بڕیاریداوە و لەخاڵێكدا هاتووە "بەهۆی ئەم بارودۆخەی ئێستا گەر مامۆستایەك بایكۆتی كردبوو، پێویستە لیژنە دابنرێت لەهاوپسپۆڕانی خۆی لەخوێندنگەكەدا بۆ پرسیار دانان".



PM:05:57:27/12/2017