فه‌رمانده‌یه‌كی فیرقه‌ی ئاڵتونیی سه‌ربه سوپای عیراقی كه فه‌رمانده‌ی هێرشكردنه سه‌ر كه‌ركوك بووه، له شه‌وی ساڵی نوێی 2018 له هه‌ولێر ئاهه‌نگی گێڕاوه.
ئه‌مشه‌و 1ی کانونی دووەمی 2018 ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان وێنه‌یه‌كی فازل به‌رواری فه‌رمانده‌ی ئاڵتونیی عیراقی بڵاوكرده‌وه كه به‌ره‌گه‌ز كورده و به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه به‌رواری سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌و هێزه‌ی كردووه كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێرشیكرده سه‌ر شاری كه‌ركوك، شه‌وی سه‌ری ساڵیش له‌هه‌ولێر ئاهه‌نگی به‌ڕێكردنی ساڵی 2017ی گیِڕاوه.
به‌گوێری ماڵپه‌ره‌كه فازیل به‌رواری له‌یه‌كێك له هۆڵه‌كانی هه‌ولێر-ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان شه‌وی سه‌ری ساڵی نوێی 2018 له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ڕێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وەداوه "فازیل به‌رواری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و هێزه‌ی عیراقی ده‌كرد كه‌له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێرشیكرده سه‌ر خورماتوو و شاری كه‌ركوك و له‌و هێرشه‌شدا چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هیدبوون و كه‌ركوكیش كه‌وته ده‌ست هێزه‌كانی عیراق".