پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانی سلێمانى ئاشكرایده‌كات كه كارمه‌ندێكی كۆمپانیای ئەمنی له‌كاتی ئه‌ركه‌كه‌یدا له به‌نزیخانه‌ی بازیان كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زاو ناحیه‌كانی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە "ئه‌مشه‌و بنكه‌ی پۆلیسی تاسلوجه ئاگاداریان كردینه‌وه كه كارمه‌ندێكی كۆمپانیای كوردیش گارد كه له به‌شی سه‌لامه‌تی له به‌نزینخانه‌ی بازیان كارده‌كات به‌چه‌كی كڵاشینكۆف كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیس دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان لێكۆڵێنه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه و ته‌رمی كارمه‌نده‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه.