جەلال کەریم : کۆسرەت رەسوڵ هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە کوردستان

بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" هەفتەی داهاتوو کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی دەگەڕێتەوە کوردستان". 

کادیری پێشکەوتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، جەلال کەریم بە سپی راگەیاند" تەندروستی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی زۆر باشەو بڕیارە هەفتەی داهاتوو بگەڕێتەوە بۆ کوردستان".

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی ئێستا لە لەندەنەو ئەوان نیوەرۆی ئەمڕۆ ٤ ی نیسان چاویان پێکەوتووە تەندروستی زۆر باشە.

بریکاری وەزیری ناوخۆ، ئاشکرای کرد " لەگەڵ گەڕانەوەیدا کۆسرەت رەسوڵ دەستدەکاتەوە بە کارە سیاسی و حیزبیەکانی و هەوڵدەدات بیروڕا جیاکانی نێو حیزبەکەی کۆبکاتەوە".

پێش دوو مانگ لەمەوبەر جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بەهۆی نەخۆشیەکی کتوپڕوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فاروقی پزیشکی و دوای کەمێک ئارامبوونەوەی نەخۆشیەکەی، گواسترایەوە بۆ دەرەوەی ولآت و لە ئەڵمانیا چارسەری بۆکراو، ماوەی چەند رۆژێکە چۆتە لەندەن. 



PM:05:23:04/01/2018