لە گواستنەوەی زستانە دۆلۆفیۆ لە بەرشەلۆنە دەروات


دۆلۆفیۆی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەکانی زستانەی ئێستا بڕیایداوە کە یانەی بەرشەلۆنە بروات.

چەند یارییەکە دۆلۆفیۆ لە پێکهاتەی سەرەکی لە لایەن ڤاڵڤێردی راهێنەرەوە دورخراوەتەوەوئەوەش وای لەو یاریزانە کردووە یانە جێبهێڵێت.

سایتی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاوی کردۆتەوە دۆلۆفیۆ شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە نەماوە، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوەی دیمبلی فەرەنسی لە پێکان.

چاوەڕوانیش دەکرێت وێستگەی داهاتووی ئەو یاریزانە ئیتاڵیا بێت و یانەکانی ناپۆلی و ئینتەرمیلانیش نزیکترین یانەن لەو یاریزانەوە.



PM:07:51:04/01/2018