لەبارەی قەرەبووکردنەوەی بەشە خۆراکی فەوتاوی هاوڵاتیان ڕوونکردنەوە دەدرێت

سه‌باره‌ت به‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وی به‌شه‌خۆراكی فه‌وتاووی مانگانه‌ی ساڵی رابردووی هاوڵاتیان، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ نییه‌".


نەوزاد ئەدھەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند "تائێستا ھیچ بریارێک له‌ ئارادا نییە بۆ قەرەبووكردنه‌وه‌ی بەشە خۆراکی فەتاوی مانگانەی ھاوڵاتیان کە لەرێگەی پسوڵەی خۆراکەوە وەریدەگرن".

بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی وتیشی "ئەو قەرەبووکردنەوەیە لە دەسەڵاتی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقە و تەنیا پەیوەستە نیە بە ھەرێمەوە، چونکە قەرەبوو کردنەوەکە بودجەیەکی زۆری پێویستە لە بەرئەوەی کارەکە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە کە کۆی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٣٧ ملیۆن کەسە.

ناوبراو ئاشكرایكرد، پرۆژەیەکی چاکسازی لە پسوڵەی دابەشکردنی خۆراک ھەیە، كه‌ ئەویش بکرێتە سمارت کارت و ھاوڵاتیان لەرێگەی ئەو کارتەوە بەشە خۆراکەکانیان وەربگرن، ئەویش ھەموو کەسێک ناگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی داھاتی مانگانەیان لەملیۆنێک و پێنج سەد ھەزار دینار زیاترە، بەڵام تا ئێستا ئەوەش نەکەوتۆتە بواری جێ بەجێکردنەوە.

نەوزاد ئەدھەم ده‌ڵێت: زۆرترین ھاوڵاتی عێراقی لە بەشە خۆراکی مانگانە سوودمەند دەبن و بەکاری دەھێنن، بۆنمونە ئەگەر ١٠ رۆژێک دابەشکردنی ئارد دوابکەوێت، نرخی ھەر فەردەیەک ئاردی ٥٠کیلۆگرامی دەبێتە سێ ھێندە.

ئا/ شادمان سەباح



AM:09:31:12/01/2018