لە شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەک کەوتەوە، بەوهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەکە کەوتوە.
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لەشاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەك کەوتەوە كە لە قۆناغی دروستكردندا بووە و هێشتا تەواو نەبووە.
باڵەخانەکە لە گەڕەكی 55ی ماردینی لە شاری هەولێرە و دواتر لەلایەن تیمەكانی ئاگركوژێنەوەوە كۆنتڕۆڵكراوە.
تا ئێستا هۆكاری کەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە، بەڵام زۆربەی کەلوپەلەکانی ناو باڵەخانەکە سوتاون و زیانێكی ماددی زۆر بەر باڵەخانەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبهختانه هیچ زیانێكی گیانی لێنهكهوتووهتهوه