وەزارەتی دارایی بڕیارێك ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكان دەكات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە (3)ی ساڵی (2018)ی بڵاوكردەوە كە بە ئیمزای وەزیر ئاڕاستەی سەرجەم وەزارەتەكانی كردووە.

ماڵبەڕی "باسنیوز" گشتاندنەكەی بڵاوكردۆتەوە كە واژوی ڕێباز محەمەد حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە، تایبەتە بە چۆنیەتی خەرجكردن و راپەراندنی ئیشوكارەكان لە وەزارەت و دام و دەزگاكانی حكوومەتی هەریمی كوردستان.

لە گشتاندنەكەی وەزارەتی داراییدا كە ئاراستەی گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەت كراون ئاماژە بەوە كراوە كە بریاردرا بە جێبەجیكردنی ئەم 12 خاڵەی كە لەناوەڕۆكی نووسراوەكەدا هاتووە لە چوارچێوەی 1/12 خەرجی فیعلی سالی 2017 تاكو پەسەندكردنی بوودجەی حكوومەتی هەریمی كوردستان.

وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەم بڕیارە لە بەرواری 1/1/2018 وە جێبەجێ دەكرێت.



PM:12:57:16/01/2018