خشتەی موچەی مانگی 10 ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەیەكی نوێی موچەی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەینێت رۆژی پێنج شەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەست پێدەكات.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی رۆژی پێنج شەممە ٢٥/١مووچەی وەزارەتی شەھیدان لەگەڵ كەس و كاری شەھیدان و ئەنفال و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

- رۆژی شەممە ٢٧/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەكرێت.

- رۆژانی یەكشەممە و دووشەممە ٢٨-٢٩/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگاری كاروباری مین دابەشدەكرێت.

- رۆژی سێشەممە ٣٠/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتەكانی ( خوێندنی باڵا، سامانە سروشتیەكان، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان) دابەشدەكرێت.

- رۆژی چوارشەممە ٣١/١/٢٠١٨ مووچەی وەزارەتەكان و دەستەكانی (ئاوقاف و كاروباری ئاینی، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، دەرماڵەی كۆمەڵایەتی،  دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، پاراستن و چاككردنی ژینگە، دەستەی وەبەرھێنان، دەستەی دەسپاكی، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی

- رۆژی پێنجشەممە ١/٢/٢٠١٨ مووچەی  وەزارەتەكانی (كارەبا، ئاوەدانكردنەوە و پیشەسازی و بازرگاكانی) دابەشدەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕاشیگەیاندووە،  رۆژی شەممە ٢٧/١/٢٠١٨ سەرەڕای پشوی فەرمی، بەڵام دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت.



PM:12:17:24/01/2018