عەبدولرەزاق شەریف وەک بەڕێوەبەری میدیا گۆڕان دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی

نزیکەی ماوەی مناگێک بوو عەبدولرەزاق شەریف سەردانی دەرەوەی ولآتی کردبوو، لە کاتی سەفەرەکەیدا د. ئاکۆ محەمەد کرابووە بەرێوەبەری میدیای گۆڕان، دوێنێ عەبدولرەزاق شەریف گەڕایەوەو پۆستەکەی خۆی وەرگرتەوە.

دوێنێ چوار شەممە ٢٤ ی کانوونی دووەم عەبدولرەزاق شەریف لە دەرەوە ولآت دەگەڕێتەوەو دەچێتەوە سەر کارەکەی خۆی، هەرچەندە لەکاتی چوونە دەرەوەی ناوبراودا ئاماژە بۆ ئەوە کرا کە ناوبراو دوای ئەوەی سەفەری کردووە پێی راگەیەندراوە لە پۆستەکەت دوورخراویتەوەو، چەند میدیایەکیش لەو دەمەدا ئەو هەواڵەیان بلآوکردەوە، بەلآم پێدەچێت ئەو هەنگاوە کاتی بووبێت تا گەڕانەوەی بەڕێوەبەرە کۆنەکە د. ئاکۆ محەمەد لەو پۆستەدا دانرابێت.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، یەکلایکردنەوەی ئەو پۆستە، جێهێڵراوە بۆ کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی کە لایەنی دەسەلآتداری هێشتنەوەی عەبدولرەزاق شەریف یان لابردنیەتی لە پۆستەکەیدا هەیەو دانانی کەسێکی تر لە شوێنەکەی.

عەبدولرەزاق شەریف رێکەوتی ١ ی ئازاری ٢٠١٥ بە بڕیاری رێکخەری گشتی ئەو دەمەی گۆڕان نەوشیروان مستەفا کرایە بە بەرپرسی میدیای گۆڕان.



AM:10:30:25/01/2018