ناتۆ دوای چارەسەرکردنی دۆخی عەفرین دەکات و داواشی له‌توركیا كرد، زیاده‌ڕه‌وی له‌به‌كارهێنانی هێز به‌رامبه‌ر شه‌ڕڤانانی كوردی سوریا نه‌كات.
یانس ستۆلتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین ڕایگه‌یاند، "توركیا وه‌ك هه‌موو وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌رگری له‌خۆی بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان نه‌ك زیاده‌ڕه‌ویكردن تیایدا".
ئه‌مینداری گشتی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی داواشیكرد ده‌ستبه‌جێ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و چالاكییه سه‌ربازییانه‌ی توركیا له‌شاری عفرین بدرێت، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌مریكا‌و توركیا.
ئەوەش دوای ئەوەدێت ئه‌ڵمانیا وه‌ك یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی، داوای كۆبوونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی ناتۆی كردووه، بۆ تاوتوێكردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین و پێدانی چەکیشی بەو وڵاتە ڕاگرت.