بەغدا سزایەکی سەر هەرێمی لابرد

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا بانکی ناوەندی سزا لەسەر بانکەکانی هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت.


پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کۆبووەوە و لە دانیشتنەکەدا بەزۆرینەی دەنگ بڕیار درا بانکی ناوەندی سزا لەسەر بانکەکانی هەرێم هەڵبگرێت.

ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، بانکی ناوەندی عێراق داوای لە تەواوی بانکەکانی عێراق کرد لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان هەڵپەسێرن، بە جۆرێک فرۆشتنی دراوی بیانی بە بانکەکانی هەرێم یان ئەوانەی لقیان لە هەرێم هەیە قەدەغە بکرێت.



PM:04:05:29/01/2018