سبەی چوار شەممە چاوەڕوانی روودانی دیاردەیەکی فەلەکی گرنگ دەکرێت

لەو کاتەی مانگ پڕ دەبێت و مانگ گیرانی تەواوەتی ڕوودەدات لەکاتێکدا زۆر نزیکە لە زەوییەوە، زانایان ئەمە بە "مانگی خوێنیی شینی زەبەلاح- the Super Blue Blood Moon” ناوی دەبەن.

لە حاڵەتێکدا ئەگەر کەشوهەوا باراناوی و هەور نەبێت ئەوا دانیشتوانی سەر زەوی ڕۆژی چوار شەممە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠١٨ ئەم دیاردەیە دەبین.

سارە نۆبل، توێژەر لە ئاژانسی گەردوونی ناسا دەڵێت "لەکاتی ئەم مانگ گیرانەدا دەتوانین وێنەدانەوەی هەڵهاتنی خۆر و ڕۆژئاوابوون ببینین لەسەر ڕووی مانگ”.

ئەم دیاردە دەگمەنە کاتێك ڕوودەدات کە مانگ زۆر نزیك دەبێت لە زەوییەوە، بە تەواوەتی پڕ دەبێت، دەکەوێتە سەر هێڵێکی ڕاست لەگەڵ زەوی و خۆردا بەجۆرێك زەوی دەکەوێتە نێوانیانەوە و ڕێگردەبێت لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە


AM:12:09:31/01/2018