وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پێیوایە هیڕش کردنە سەر عفرین تەرکیز لەسەر شەڕی داعش لادەبات و داوا لەتورکیا دەکەن، هێرشەکانی سنوردار بکەن.
دانا وایت ، یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا دەڵێت " وڵاتەکەی ئیدانەی هەر هێرشێک دەکات بۆ سەر تورکیا و لە هەمانکاتیشدا یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت ، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌ركیز له‌سەر شه‌ڕی داعش لاده‌بات".
یاریدەدەری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین وتی "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌ركیز له شه‌ڕی داعش لاده‌بات بۆیه داوامان لێیان كردووه كه دان به خۆیاندا بگرن و هێرشه‌كه‌یان سنووردار بكه‌ن. توركیا هاوپه‌یمانی ناتۆیه به‌ڵام هه‌موو كات هه‌موو شتێك وه‌ك یه‌ك نابینین، به‌ڵام پێكه‌وه كارده‌كه‌ین و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و یاخیبوونه‌ی له نێو سنووره‌كانیان دروستبووه و هاوكاریشیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك فۆكه‌س بخه‌نه سه‌ر تێكشكاندنی داعش".
ئەمەریکا سەرلەنوێ داوا لە تورکیا دەکات هێرشەکانی بۆ سەر عفرین سنوردار بکات و هاوکات بەرگریشی لێدەکات کە نابێت هێرش بکرێتە سەر سوریا.