حکومەتی عێراق لەهەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی رەغدە سەدام

حکومەتی عێراق، لیستی ناوی (60) داواکراوی بڵاوکردەوە بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعش و قاعیدە و حیزبی بەعسەوە، لەنێویاندا ئەبوبەکر بەغدادی و رەغدەی سەدام حسێن لە نێوانیاندایە. 

حکومەتی عێراق ئەمڕۆ ناوی ٤ ی شوبات ناوی (60) داواکراوی بڵاوکردوەتەوە کە پەیوەندیان بە داعش و قاعیدە و حیزبی بەعسەوە هەیە، داواکراوی ژمارە یەکی لیستەکە (رەغد سەدام حسێن)ە کە لە ئوردن دادەنیشێت و بەدوایدا ناوی (28) بەرپرسی داعش و (12)ی قاعیدە و (20) داواکراوی حیزبی بەعس لەنێو لیستەکەدایە.

هەروەها لیستەکە بەناو و بەرپرسیارێتی هەموویانی تێدایەوەو و وێنەی داواکراوەکانیش بڵاوکراوەنەتەوە.

بەپێی لیستەکە، سەرجەم داواکراوەکان عێراقیین، جگە لە یەک هاوڵاتی لوبنانی کە مەعن بەشوری ئەمینداری گشتی پێشوی کۆنگرەی نەتەوەیی عەرەبییە و تۆمەتبارە بەهێنانە ریزەوەی چەکدار بۆ ریزی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە عێراق.

ناوی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی رێکخراوی داعش لە لیستەکەدا نییە و بەرپرسانی هەواڵگریی و سەربازی هیچ رونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە و تەنها ئەوەندی وتوە؛ کە داواکراوەکان لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراون.



PM:09:49:04/02/2018