شەوی ڕابردوو "تی ئێن تی"یەک لەبەردەم ماڵی مامۆستا سامان سەنگاوی دانرا و زیانێکی زۆر بەر سەیارەکەی کەوت.
مامۆستا سامان سەنگاوی بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو "تی ئێن تی"یەک لەبەردەم ماڵمان دانراوە و زیانێکی زۆری بە ئۆتۆمبێلەکەم گەیاندووە".
مامۆستا سامان وتیشی "ڕووداوەکە زیانی گیانی نەبووە و دەستبەجێ بەرپرسانی ئەمنیم ئاگادار کردۆتەوە، بەڵام تا ئێستا تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوە و نازانرێت کێ ئەوکارەی کردووە".
هاوکات لە فەیسبوکی خۆی وێنەی ئۆتۆمبێلەکەی بڵاوکردۆتەوە نوسیویەتی " عەلاگەیەکی ڕەشیان کردبووە ناو سەیارەکەمەوە
دوای کەشف کردن وتیان نامەیە هەڕەشە و پارچەیە بلوک لەناو عەلاگەکەدایە".