ئەڵمانیا بڕیارێک لەبارەی پەنابەرانەوە دەدات

بەرپرسانی ئەڵمانیا دوو ناوەندی ڕاوێژکاری کۆچ لە هەولێر و بەغدا دەکەنەوە و لە هەوڵدان ١٠ هەزار پەنابەرى عێراقی دیپۆرتی وڵاتەکەیان بکەنەوە.

ماڵپەڕی "دۆیچە ڤێلە"ی ئەڵمانی بڵاویکردەوە بەرپرسانی ئەڵمانیا بە مەبەستی ئاسانکاری پڕۆسەی دیپۆرتکردنەوەکە، دوو ناوەندی ڕاوێژکاری کۆچ لە هەولێر و بەغدا دەکەنەوە.

لەسەر ئەو پرسە گێرد میولەر وەزیری گەشەپێدانی ئەڵمانیا ڕایگەیاندووە، بەم زووانە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا کۆدەبێتەوە و دیپۆرتکردنەوەی ئەو پەنابەرە عێراقیانە تاوتوێ دەکات کە لە وڵاتەکەی نیشتەجێن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی دۆیچە ڤێلە کەوتوون، لە ساڵی ٢٠١٤وە دەیان هەزار کۆچبەری عێراقی لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوون کە شەڕی داعش کاریگەری لەسەر ژیانی بەشێکیان هەبووە.



AM:11:44:16/02/2018